زیاتر لە 170 هەزار کەس مافی بەشداریکردنی لە دەنگدانی تایبەت هەیە
بەپێی زانیارییەکان، 170 و 496 کەس لە هەرێمی کوردستان، لە هەولێر 70، لە سلێمانی 60 هەزار، لە دهۆک 40 هەزار و لە پارێزگای هەڵەبجەش دوو هەزار پێشمەرگە و کارمەندی ئەمنی مافی بەشداریکردنیان هەیە.
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 28/9/2018 دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
پێشتر بەرپرسانی کۆمسیۆن رایانگەیاندبوو، کە 99 بنکەی دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) هەن.
لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە دەنگ دەدەن.
رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
باسنيوز
