دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد

 دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی خولەی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد.



پرۆسەکە کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 28/9/2018 دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.



لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە دەنگ دەدەن.



رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.











باسنيوز
Top