پشده‌ر.. كچێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو ژنی دیكه‌ش بۆ سلێمانی به‌ڕێكران
بە وتەی پۆلیسی ڕاپەڕین پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، 3 ئافره‌ت به‌بێ هۆشی له گوندی (جه‌لكان)ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، ئه‌مڕۆ یه‌كێكیان به‌ناوی (ئـ. ح. ن) له‌دایكبووی ساڵی 1991، كه كچی ماڵه، گیانی له‌ده‌ستدا و دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش، كه ژنی ماڵن، لە ژێر چاودێری پزیشکدان و رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.
ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن ئه‌و ژنانه ژه‌هراوی بووبن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كانه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و پۆلیسیش گومانی هه‌یه.
پۆلیسی راپەڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هۆكاری رووداوه‌كه نادیاره و سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، دانیشتووی گوندی (جه‌لكان)ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌رن و خانه‌واده‌ی یه‌ك خێزانن، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
bas news -
