قوتابییان و لاوانی سنووری شەقڵاوە دەنگمان بۆ لیستی پارتییە
لە بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلوول، خاڵی گرینگ هەن كە پەیوەستن بە ژیان و ئاییندەی لاوانەوە، لاوان دەڵێن، لەو هەڵبژاردنەدا دەنگ بە لیستی ژمارە 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن، كە هەمیشە پشتیوان و داكۆكیكاری مافی لاوان بووە و لە بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلوول، خاڵی گرینگ هەن كە پێوەستن بە ژیان و ئاییندەی لاوانەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە لیستی ژمارەی ١٨٣ بەشداری لە هەڵبژاردنی ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولدا دەكات و خەڵكی هەرێمی كوردستانیش چاویان بڕیوەتە بەرنامەی پارتی بۆ چوار ساڵی داهاتوو، تا پارتی زیاتر خزمەتیان بكات.
مستەفا شەوكەت، گەنجێكی شارۆچكەی شەقڵاوەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئاشكرا كرد: "دەنگی من و گەنجانی سنووری قەزای شەقڵاوە بۆ لیستی ژمارە 183ی پارتییە، چونكە تاكە لیستە كە خۆی لە لاوان و قوتابییان كردووەتە خاوەن و تاكە لیستە كە بەرگری لە خوێنی شەهیدان دەكات، بۆیە بە دڵ و بە گیان ئامادەم ڕۆژی هەڵبژاردن دەنگ بە پارتی بدەم."
منیر كەریم، قوتابییەكی شەقڵاوەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دركاندی: "من وەكو قوتابییەك دەنگی خۆم دەدەمە لیستی ژمارە 183ی پارتی، چونكە لیستی بەدیهێنانی هیوا و ئاواتی قوتابییان و لاوانە، لیستی شەهیدان و سەربەخۆییی كوردستانە."
سالار ئینزار، لاوێكی شەقڵاوەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕوون كردەوە: "لیستی پارتی، لیستی كوردایەتی و تۆماركردنی داستان و پێشمەرگە قارەمانەكانە، بۆیە وەكو لاوێكی ئەو قەزایە دەنگی من تەنیا بۆ ئەو لیستەیە، چونكە تاكە لیستە كە مافی چین و توێژەكانی كوردستان دابین دەكات و كوردستان بنیات دەنێت."
حەمید نازم، قوتابییەكی شەقڵاوەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "من وەكو قوتابییەكی شەشی ئامادەیی كە بۆ یەكەم جار ئەمساڵ دەتوانم دەنگ بدەم، بە خۆشحاڵییەوە دەنگ دەدەم و دەنگی خۆشم دەدەمە پارتی، چونكە تاكە لیستە كە بەرگری لە مافی ئێمەی قوتابییان دەكات و قوتابخانە و پێداویستییەكانی خوێندن بۆ ئێمە دابین دەكات، بۆیە دەنگی من و هەموو قوتابییانی ناوچەكە تەنیا بۆ ئەو لیستەیە."
قادر مووسا، لاوێكی دیكەی ناحیەی هەریری سنووری شەقڵاوەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدان و ماندووبوون و قارەمانیەتیی پێشمەرگە قارەمانەكان بەفیڕۆ نەچێت و داهاتوویەكی گەشمان هەبێت، دەنگی لاوانی ناحیەی هەریر بۆ لیستی پارتییە، تاكو گەلی كورد لە سایەی ئەو لیستەدا بە مافە ڕەواكانی خۆی بگات."
شێروان ڕەشید، لە ناحیەی باسرمە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پارتی بە كردار سەڵماندوویەتی كە خزمەتی چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستانی كردووە، لە داهاتووشدا هەر پارتی دەتوانێت خزمەتی كوردستانیان بكات، بۆیە هیوادارم هەموو چین و توێژەكانی كوردستان ڕۆژی هەڵبژاردن ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن".
kdp-
