كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن: مه‌رجى وێنه‌گرتنى ده‌نگده‌ر لادرا
شێروان زرار، گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له میانى كۆگرهیهكى ڕۆژنامه‌وانیدا كه كه‌مێك پێش ئێستا به‌ڕێوه‌چوو، ئاشكراى كرد، دواى ئه‌وه‌ى كۆمسیۆن بڕیارى دا، له ڕۆژى ده‌نگدان، ده‌نگده‌ر وێنه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌نگدان و خۆى بگیردرێت، بڕیاره‌كه ڕوبه‌ڕووى ڕهخنهیهكى زۆرى ڕێكخراوه‌كان و هاووڵاتییان بووه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشى: "بۆیه له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌م ئێواره‌یه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى دواى ئه‌وه‌ى بۆمان ده‌ركه‌وت، كه بڕیاره‌كه بوارى شیكردنه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌ى نه‌بووه و بووه‌ته جێى ڕه‌خنه‌ش، بڕیارى لادانى ئه‌و مه‌رجه‌مان دا".
بڕیاره ڕۆژى 30/ 9/ 2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه بچێت، له سبه‌ینێ هه‌ینیش، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گیرێت.
bas news -
