بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر هۆشداری دەداتە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان
بەڕێوەبەرایەتییە لە پەیجی فەرمیی خۆی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هۆشداری داوەتە بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر سەبارەت بە چۆنیەتی کڕینی جلوبەرگی قوتابیان.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە"لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی کردنەوەی قوتابخانەکان، تێبینی ئەوە کراوە بەشێک لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە قوتابییەکانیان راگەیەندووە، کە جلوبەرگی قوتابخانە لە فرۆشگایەکی دیاریکراودا بکڕن، بۆ ئەم مەبەستە ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ئەو داواکارییە رەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین ھیچ بەڕێوەبەرێک بۆی نییە رێنمایی و داواکاری لەو شێوەیە بداتە قوتابیان".
بەڕێوەبەرایەتییەکە داواشی لە باوک و دایکان کردووە کە لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرەوە بکەن.
bas news -
