له توركیا نرخی چه‌ره‌زات بەڕێژەیەكی زۆر بەرز بووەتەوە
حوسامه‌دین قاره‌مان به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌وه‌رانی چه‌ره‌زات له توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ له ئیسته‌نبۆڵ ئه‌نجامی دا، ئاشكرای كرد نرخی هه‌موو چه‌ره‌زاتێك 30% به‌رز بووەته‌وه.
هۆكاره‌كه‌شی بۆ هاورده‌كردنی چه‌ره‌زات له چینه‌وه بۆ توركیا گه‌ڕانده‌وه و ئاماژه‌ی دا كه چه‌ره‌زات له چینه‌وه هاورده‌ی توركیا ده‌كرێت، بۆیه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌می خۆماڵی دروست كردووه و نرخه‌كه‌ی گران بووه.
باسی له باده‌م و گوێزیش كرد، كه توركیا به‌و دوو به‌رهه‌مه ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام گرنگی پێنه‌دراوه و زیاتر گرنگی به‌به‌رهه‌می ده‌ره‌وه ده‌درێت، بۆیه 30% نرخه‌كه‌ی گران بووه.
هه‌روه‌ها قه‌یرانی داراییشی به‌هۆكارێكی تر زانی بۆ گرانبوونی نرخی هه‌موو كه‌لوپه‌لێك و خوارده‌مه‌نییه‌ك.
bas news -
