ئه‌ردۆغان: ئه‌مریكا 18 هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌كی بۆ پەكەكە بردووه
ئه‌ردۆغان له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردن له 73یه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆركه‌وە، له نۆیه‌مین كۆنفرانسی وه‌به‌رهێنانی توركیا كه له‌لایه‌ن كۆنسه‌ی كاری توركیا-ئه‌مریكاوه رێك خرابوو، وتارێكی پێشكه‌ش كرد، تیایدا بەتوندی هێرشی كردە سەر حكوومەتی ئەمریكا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی دژی هاوكاریی ئه‌مریكا بۆ هێزەكانی پەكەكە (په‌یه‌ده-یه‌په‌گه) نیشان دا و گوتی "ئایا ده‌زانن چه‌نده چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمب له ئه‌مریكاوه ده‌نێردرێت بۆ باكووری سووریا؟ زیاتر له 18 هه‌زار بارهه‌ڵگر نێردراوە".
گوتیشی "هەروەها نزیكه‌ی سێ هه‌زار فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێنراوه. بۆ كوێ ده‌چێت؟ په‌یه‌ده-یه‌په‌گه. جگه له‌وه‌ش له سووریا 22 بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه. باشه ئه‌مانه بۆ كێن و دژی كێ به‌كاریان ده‌هێنن؟ له پشت ئه‌م رێڕه‌وی تیرۆره‌وه كێ هه‌یه؟ توركیا. رووسیا لێره نییه، ئێران لێره نییه. كاتێك ئه‌مانه ده‌ڵێین، مامه‌ڵه‌ی جیاوازمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناچارین بیڵێین؛ ئه‌وه‌ی له ئاست سته‌مدا بێده‌نگ بێت، شه‌یتانی بێ زمانه".
باسنيوز
