به‌رپرسى بازنه‌ى سۆران و دیانا و ژماره‌یه‌ك کادیرى هاوپه‌یمانى په‌یوه‌ندیان به‌ڕێزه‌كانى پارتییه‌وه كرد
عه‌لى عه‌ونى، به‌رپرسى لقى 10ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، رايگه‌یاند: ”به‌رپرسى بازنه‌ى سۆران و دیاناى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌ری، ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى په‌یوه‌ندیان به‌رێزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرد، شه‌وى رابردوو 26/9/2018 له‌گه‌ڵیان كۆبووینه‌وه‌و پێمان راگه‌یاندوون، كه وه‌ك هه‌میشه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، دهرگایى كراوه‌یه بۆ ئه‌و كادیر و ئه‌ندامانه‌ى كه دێنه رێزى ئه‌و حزبه‌وه و رێزیان لێده‌گیرێت".
به‌رپرسى لقى 10ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە پێشتریش كادیر و ئه‌ندامانى ئه‌و هاوپه‌یمانه ، حزب و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش له دهڤهرهكەیان په‌یوه‌ندیان به رێزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه كردووه، به‌رده‌وامیش دێنه رێزه‌کانی پارتی، گوتیشی: ”ئەمه‌ش ئه‌وه ده‌گەیەنێت كه ئاسۆیه‌كى روون له‌به‌رده‌م پارتیمان هه‌یه و پێشبینى ده‌كه‌ین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو رێژه‌ى ده‌نگه‌كانمان به‌رزبێته‌وه“.
باسنيوز
