ئاکرێ.. لە ڕووداوێکدا دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لە دەست دا

ئاکرێ.. لە ڕووداوێکدا دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لە دەست دا
لە شارۆچکەی ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا بەهۆی خزینی ئۆتۆمۆبێلێکی بارهەڵگری پڕ لە خۆڵ بەسەریاندا گیانیان لەدەست دا.



موقەدەم فیراس ئاکرەیی بەرێوبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی شارۆچکەی ئاکرێ ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە (٢٦-٩-٢٠١٨)دوو کرێکار بەناوەکانی (رزگار عەبدولرەحمان) تەمەن 25 ساڵ و ، (کەمال ئەسعەد) تەمەن 27 ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شارۆچکەی ئاکرێ-ن ل لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ لە سەنتەری شارۆچکەی ئاکرێ و بەهۆی ڕووداوێکەوە گیانیان لەدەست دا".



ڕوونیشیکردەوە کە"بەهۆی کەمتەرخەمی ئەندیازیار و بەڵێندەری پڕۆژەکە ئەو ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرەی کە خۆڵی پڕۆژەکە دەگواستەوە خزی و دوو کرێکارەکەش کەوتنە ژێر خۆڵ و خاشاکی نێو ئۆتۆمۆبێلەکە کە لە ئەنجامدا گیانیان لەدەست دا".



ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە دوای ڕووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی دوو کرێکارەکەیان لەژێر خۆڵ و خاشاکەکە دەرهێناوە.
bas news-
Top