گوڵاڵه.. بۆمبێکی چێنراو بە ژمارەیەک تیرۆریستی داعشدا تەقییەوە
ڕائید سمكۆ عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی كۆكس، ڕاگه‌یاند: "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 26/9/2018 له گوندى (ئیسڵاح) ى سه‌ر به‌شاره‌دێی گوڵاڵه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ڕێكخراوى تیرۆریستی داعش به‌نیازى دانانى بۆمبی چێنراو بوونە و له‌وكاته‌دا به‌خۆیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا تیرۆریستێکی داعش گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوو، جموجوڵى چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش له‌سنوورى حه‌وزى حه‌مرین و قه‌زاى خانه‌قین زیادى كردووه و تائێستاش چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌نجامدران و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كورد بوونه‌ته قوربانى.
bas news-
