ئەکرەم ساڵح: 200 ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێوه‌ندییان به‌پارتییه‌وه كرد
ئه‌كره‌م ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی پارتی له كه‌لار به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "200 ئه‌ندام و لایه‌نگری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێوه‌ندییان به ڕێزه‌كانی پارتیمانه‌وه كردووه، ئێمه‌ش به گه‌رمی پێشوازیمان لێ كردوون، پێمان گوتوون پارتی هێزێكی نیشتمانییه و جێگه‌ی هه‌موانی تێدا ده‌بێته‌وه، به‌ڵینیان داوه درێژه به خه‌بات بده‌ن له ڕیزه‌كانی پارتی و ڕۆژی 30ی ئهیلوول ده‌نگ به لیستی 183ـی پارتیمان بده‌ن، هیچ داواكارێكیشیان نه‌بووه لێمان".
لاوانی سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ڕانیه بۆیان ده‌ركه‌وتووه حزبه‌كانی ئه‌و زۆنه ناتوانن خزمه‌ت به ڕای گشتی بكه‌ن، بۆیه واز له‌و حزبانه ده‌هێنن، پێوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌كره‌م ساڵح هێمای بۆ ئه‌وه كرد: "ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌و حزبانه‌ی پێوه‌ندی به پارتییه‌وه ده‌كه‌ن، پێمان ده‌ڵێن بۆمان ده‌ركه‌وتووه سه‌رۆك بارزانی و پارتی ده‌توانن كوردستان بپارێزن و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موان دابین بکەن".
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبانه به‌رده‌وامن له هاتنیان بۆ ناو ڕیزه‌كانی پارتی. ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له گه‌رمیان دەشڵێ: "ئێستایش 100 كه‌س له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێوه‌ندییان پێوه كردووین و داوایان كردووه بێنه ناو ڕیزه‌كانی پارتیمان و ئێستا له‌گه‌ڵیان له كۆبوونهوەداین".
ناوبراو ڕای وایه، له 30ی ئهیلوول ده‌نگه‌كانی پارتی له گه‌رمیان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات"
kdp-
