زیاتر لە دووسەد ئەندام و لایەنگرانی حزبەكانی دیكە پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كرد
ڕێكان مستەفا نانەكەڵی دیاری كرد: "پێشتر بەرپرسی بازنەی دەوروبەری هەولێر بووم، ئێستا خۆشحاڵ بوومە كە پەیوەندیم بە ڕیزەكانی پارتییەوە كردووە، پارتی هەمیشە دەرگای كراوەیە و شەڕەفمەندم كە پەیوەندیم بە ڕیزەكانی پارتییەوە كردووە."
سروود حاتەم، پێشتر ئەندامی مەڵبەندی سێی یەكێتی بووم، لەگەڵ پۆلێك لە هەڤاڵانم كە ئەندامی مەڵبەند و كارگێڕی تێدایە هەر لە سنووری شەقڵاوە تا هەولێر، بە باشمان زانی پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتییەوە بكەین، هەڵوێستەكانی پارتی وای كرد كە پەیوەندی بەو حزبەوە بكەین و كار بۆ سەرخستنی ئەو لیستە بكەین."
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیاری كرد: "ئەوانەی پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كردووە، بەشێكی بەرچاوی كادیرانی حزبەكانی دیكە بوونە، بەتایبەتی یەكێتی، هاوپەیمانی، نەوەی نوێ و گۆڕان، ئەمڕۆ بڕیاریان دا پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتییەوە بكەن، هەموویان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی تەنیا پارتییە ئایندەیەكی گەش بۆ ئەوان و نەوەكانی ئەوان دابین بكات و پارتییە دەتوانێت كوردستانێكی بەهێز بنیات بنێت و ئەو هەموو قەیرانانە تێپەڕێنێت".
kdp-
