سەرۆک بارزانی بۆ زاخۆییەکان: ئێوە دەنگ بەکێ بدەن بەڵێن بێ منیش دەنگی پێ بدەم
سەرۆک بارزانی، لە مەراسیمی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ، لە گوتارێکدا رای گەیاند: ”جارێکی دیکە چاوم رۆن بوو دڵم خۆش بە دیتنی ئێوە هەی دڵ و گیانینە، کە خەڵک دێتە زاخۆ، کوردایەتی، مەردایەتی، مرۆیایەتی وەفاداریم بەبیر دێتەوە، ئەگەر ساڵێک جارێک بێمە زاخۆ، بۆ ساڵێک شەحن دەبم، ساڵی پار وەک ئەو رۆژانە، لێرە مێژوویەکمان دروست کرد و پەیمانمان دا، لە رۆژی ٣٠ ئەیلوولیش دیسان مێژوویەکی پڕ سەروەری بۆ پارت و گەلی خۆتان تۆمار دەکەنەوە“.
سەرۆک بارزانی، لە زاخۆ، جەختی لەوەش کردەوە: ”هیچ کاتێک نایەڵین لەسەر خوێن و شەهیدی ئێمە هیچ کەسێک ئیرادەی فەرز بکات، لە ماوەی رابردوو، هەڵبژاردنێکی گرنگ کرا، ئەوەی گرنگ بوو سەنگی پارتی پیشان بدرێت“.
هەموو کەس دەزانی پارتی ژمارەیەکی زۆر گرنگە، بەبێ پارتی هیچ بڕیارێک بەسەر گەلی کورد ناچەسپێ، بۆیە هەڵبژاردنی ٣٠ ئەیلوول هەڵبژاردنێکی گرنگە، بۆیە چەند پارتی لە پێش بێت، ئەوەندە هەنگاوی گەورەتر بهاوێت، چاکسازی بکات،
سەرۆک بارزانی بۆ زاخۆییەکان، ئەوەشی گوت: ”من نەهاتوومە بڵێم دەنگ بە فلانە لیست بدەن، بەڵکو ئێوە دەنگ بە کێ بدەن، بەڵێن بێت، منیش دەنگی پێ بدەم“.
باسنيوز
