نووری مالیکی: هیوای سەرکەوتن بۆ فواد حوسێن دەخوازم
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ چوارشەممە 26\9\2018، لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی (کوردستان 24)، رای گەیاندووە، کە پێیان باشە کورد لەسەر یەک کاندید رێکبکەون و هەمیشە کورد لە بەغدا یەک هەڵوێست بووە.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە سەرۆک بارزانی، پشتیوانی د. فوئاد حوسێن، سەرکەوتوو دەبێت و گوتویەتیشی: ”هیوای سەرکەوتن بۆ د. فوئاد حوسێن و پارتی دەخوازم، دەمانەوێت نوێنەری هەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەهێز بێت“.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئاماژەی بەوەش دەواوە، کە ئاراستەی تێڕوانینی شاندی پارتیمان بۆ روون بووەوە.
باسنيوز
