سنە.. ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی مافی مرۆڤ حوکمی زیندانی بۆ بڕایەوە
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە ئیجلال قەوامی، چالاکی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سنە، بەبێ ئامادەبوونی خۆی لەلایەن لقی 109ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە حوکمی ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو حوکمە بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی" بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.
بەپێی ئەو حوکمە، ئیجلال قەوامی هەتا ٢٠ ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی فەرمیی حوکمەکە، دەتوانێ ناڕەزایی خۆی لەو بڕیارە تۆمار بکات و حوکمەکە بگەڕێنێتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە.
یەکم دانیشتنی دادگاییکردنی ئیجلال قەوامی لە هاوینی ئەمساڵ لە لقی دووەمی کۆمەڵگەی دادوەریی بێهشتی شاری سنە بەڕێوە چوو و دواتر بە دانانی بارمتەی ٢٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
باسنيوز
