پارتی كه‌رنه‌ڤاڵه گه‌وره‌كه سازده‌كات
كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌كه بۆ پاڵپشتیكردنی لیستی 183ـی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هاوكاتی ساڵڕۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشه كه ساڵێك پێش ئێستا ئه‌نجامدرا و نزیكه‌ی 93% خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگیاندا.
له ئێستاوه لایه‌نگرانی پارتی و هاووڵاتیان به‌ره‌و یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری كه‌وتوونه‌ته رێ و پێشبینی ده‌كرێت ده‌یان هه‌زار كه‌س بۆ پاڵپشتیكردن له لیستی ژماره 183ـی پارتی و بیرهێنانه‌وه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌شداریی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه بكه‌ن.
به‌شێكی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا له یاریگاكهن و قسه‌یان كردووه ده‌ڵێن: "رۆژێكی مێژووییه و ساڵی رابردوو له‌و یاریگایه‌دا به جۆشوخرۆشه‌وه گوێیان بۆ گوتار و په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی گرتووه له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چاوه‌ڕوانن به هه‌مان حه‌ماسه‌ته‌وه گوێیان له وتارێكی نوێی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پاڵپشتی لیستی پارتی بكه‌ن و ده‌نگ به كاندیده‌كانی لیستی 183 بده‌ن.
k24-
