نێچیرڤان بارزانی: به ئه‌ندازه‌ی شاره‌كان، بووژانەوەی گوندەكانیش بەشێكی گرنگی پلانی حكوومەته
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25/9/2018 به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی حكوومه‌ت و كه‌سایه‌تیى ده‌ڤه‌ره‌كه، له ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی جووتسایدی ڕۆڤیا ـ گۆپال دانرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا جیا له به‌خێرهێنانی میوانانی ڕێوڕه‌سمه‌كه، خۆشحاڵیی خۆی به دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی ڕۆڤیا ـ گۆپاڵ ده‌ربڕی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگەوبانی پارێزگای دهۆكه‌وه سەپەرشتی دەكرێت و كۆمپانیای كاڤین گرووپ جێبەجێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد حكوومەتی هەرێمی كوردستان نزیكه‌ى (80) ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه تەرخان كردووە كه نه‌خشه‌یه‌كی باشی بۆ دانراوه و درێژیه‌كه‌ی 22 كیلۆمه‌تری جووتسایده و حیساب بۆ پـاراستنی سەلامـەتـی كـراوە، (6) ئۆڤەر پاس لە پڕۆژەكەدا هەن، (8) جێگەش بۆ پەڕینەوەی ئاژەلان بە شێوەی قەسیسە حیسابیان بۆ كراوە. ڕاشیگه‌یاند كه ئەمە سەرەتای دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت له‌و دەڤەرە گرنگەی كوردستان.
هه‌ر له باسی پرۆژه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌رچه‌نده ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه ده‌وروبه‌ری (900) ڕۆژه، به‌ڵام هیوای خواست زووتر له‌م ماوه‌یه جێبه‌جێ بكرێت و له‌م ڕووه‌وه ئاشكرای كرد كه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاى جێبه‌جێكار به‌ڵێنی داوه زووتر له‌و واده‌یه پرۆژه‌كه جێبه‌جێ بكرێت. به‌ڕێزیان جه‌ختیشی له باشیی كوالێتی و گرنگیدان به دروستكردنی ژێرخانێكی توندوتۆڵ بۆ ڕێگه‌كه كرد كه وه‌ك پێویست له دروستكردنی ڕێگه‌وبانه‌كاندا گرنگی پێنه‌دراوه و ڕایگه‌یاند دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستانیش ئێستا وەك ئەركی خۆیان زۆر بە وردی لەسەر كوالیتیی پڕۆژەكانی ڕێگەوبان دەوەستن و ئێستا و داهاتووش چاودێرییەكەیان زۆر زیاتر ده‌كه‌ن و كار و پرۆژه‌كانی كۆمپانیاى كارین گرووپیشی له هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كرد، ده‌ستخۆشی لێ‌كردن و هیوای خواست پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی ڕۆڤیا ـ گۆپالیش به هه‌مان كوالێتی جێبه‌جێ بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵیی خۆی به ڕاگه‌یاندنی پارێزگاری دهۆك بۆ ده‌ستپێكردنی دوو پڕۆژه‌ی گرنگی دیكه‌ی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا نیشان دا كه یەكەمیان پڕۆژەی چاككردنەوە و قیڕتاوكردنی ڕێگەی (كۆركا ـ سۆركا ـ زێراڤ) لە ناوچەی گردەسێن ـ ئاكرێ و دووەمیشیان پڕۆژەی چاككردنەوە و قیڕتاوكردنی ڕێگەی (زەنگەنان ـ دارەتوو) لە قەزای بەردەڕەشه و هه‌ردوو پرۆژه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه و هیوای خواست له كاتێكی نزیكدا جێبه‌جێ بكرێن.
له وه‌سفی دهڤهركهشدا ڕایگه‌یاند، كه ئه‌م ناوچه‌یه مەڵبەندی شۆڕش و پێگەیاندنی سەدان و هەزاران خەباتكار بۆ شۆڕشی كوردستان بوون، بۆیه پێشتر لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە پشتگوێ خرا بوون و هەندێك شوێنی ناوچەكە لە سەرەتاییترین خزمەتگوزاری بێبەش بوون، بۆیه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی جۆراوجۆری تیادا ئەنجام داوە كه هه‌رچه‌نده به‌پێى پێویستییەكانی ئەم ناوچەیە نەبوونە، به‌ڵام حكوومەت پلانی هەیە بۆ بووژاندنەوەی ئەم ناوچانە و سوود وەرگرتنی زیاتر لە توانا سروشتییەكانی وه‌ك كشتوكاڵ، گەشتیاری و سامانی ژێرزەوی و سوودوه‌رگرتن له توانا مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
kdp-
