نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
عەلی بەندی، سەرۆکی فەرمانگەی پارێزگای دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سنووری پارێزگای دھۆک ھەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت و گشتی تەواو بووە."
ئهو گوتیشی: "بۆ ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوول ئامادەین بە شێوەیەکی سەردەمیانە پڕۆسەکە بەڕێوە بەرین، لە سنووری حەوت قەزای پارێزگای دھۆک سەدان چاودێری ناوخۆ و بیانیش خۆیان تۆمار کردووە بۆ چاودێریی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ھەمووشیان مۆڵەتیان پێ دراوە و ھەموو کارئاسانییەک بۆ چاودێرانی ھەڵبژاردن کراوە."
عەلی بەندی ئاماژەیشی دا: "بڕیارە تیمێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی پارێزگای دھۆک بکات بە مەبەستی چاودێریکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوول، واتە ھەڵبژاردن بە چاودێریی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت، ئەوەش زیاتر شەفافیەت و شەرعیەت بە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات، جگە لەوەش، ڕێکخراوی بیانی و نێودەوڵەتی ھاتوونەتە دھۆک بۆ چاودێریی پڕۆسەی ھەڵبژاردن."
kdp-
