نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە چاودێریی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت و دەڵێ، ھەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوول کراوە.

عەلی بەندی، سەرۆکی فەرمانگەی پارێزگای دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سنووری پارێزگای دھۆک ھەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت و گشتی تەواو بووە."

ئه‌و گوتیشی: "بۆ ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوول ئامادەین بە شێوەیەکی سەردەمیانە پڕۆسەکە بەڕێوە بەرین، لە سنووری حەوت قەزای پارێزگای دھۆک سەدان چاودێری ناوخۆ و بیانیش خۆیان تۆمار کردووە بۆ چاودێریی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ھەمووشیان مۆڵەتیان پێ دراوە و ھەموو کارئاسانییەک بۆ چاودێرانی ھەڵبژاردن کراوە."

عەلی بەندی ئاماژەیشی دا: "بڕیارە تیمێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی پارێزگای دھۆک بکات بە مەبەستی چاودێریکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوول، واتە ھەڵبژاردن بە چاودێریی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت، ئەوەش زیاتر شەفافیەت و شەرعیەت بە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات، جگە لەوەش، ڕێکخراوی بیانی و نێودەوڵەتی ھاتوونەتە دھۆک بۆ چاودێریی پڕۆسەی ھەڵبژاردن."
kdp-
Top