به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ڕێفراندۆمەوە له هه‌ڵه‌بجه داشكاندن بۆ كتێب كرا
عه‌تا ڕه‌ووف، خاوه‌نی كتێبخانه‌ی هه‌ژار موكریانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی 25ی ئه‌یلوولەوە، ئه‌و ڕۆژه‌ی گه‌له‌كه‌مان په‌تی كۆیله‌بوونی پچڕاند و ده‌نگی به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دا، ئێمه وه‌ك كتێبخانه‌ی هه‌ژار موكریانی هه‌نگاومان نا بۆ به به‌رزڕاگرتنی ئه‌و ڕۆژه به چالاكییەك كه داشكاندنمان بۆ كتێبه‌كانمان كرد، له %40 بۆ %50.
ڕه‌ووف ده‌ڵێ: "ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردووش به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆمەوە داشكاندنمان بۆ كتێبه‌كانمان كرد، ئێمه‌ی كورد ده‌بێ ڕێز له ڕۆژه پیرۆزه‌كانمان بگرین كه 25ی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك ده‌بێته ڕۆژی نیشتمانیی گه‌لی كوردستان، بڕیارمان داوه هه‌موو ساڵێك یادی ڕێفراندۆم به‌رز ڕابگرین و داشكاندن بۆ كتێب بكه‌ین".
ناوبراو گوتی: "داشكاندنی كتێب له ڕۆژی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا هه‌لێك ده‌بێت بۆ خوێنه‌رانی شار كه بتوانن ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌یانه‌وێت، به پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌ستیان بكه‌وێت، خوێنه‌رانیش پێشوازییەكی زۆریان لێ كردووین".
kdp-
