گادارییەک سەبارەت بە ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی گەرمیان بڵاو کرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، راگەیاندراوێکی سەبارەت بە دەنگدانی ئەفسەر و کارمەندەکانی گەرمیان بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25\9\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئاگاداری سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ، ڕەگەزنامە و توندوتیژی، دەکاتەوە، لەبەر دواکەوتنی داتاکان و کۆتایی هاتنی وادەی وەرگرتنی داتاکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە هەموویان لەڕۆژی دەنگدانی گشتی، دەنگ دەدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بۆیە بۆ زانیاری زیاتر و دۆزینەوەی بنکەی دەنگدان، سەردانی سایتی کۆمسیونی باڵا بکەن، لەڕێگەی ئەم لینکەوە.
ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە پێویستە لەڕۆژی دەنگدان، یەکیک لەم بەڵگەنامانەیان پێ بێت (کارتی نیشتمانی، ڕەگەزنامە یان پاسەپۆرت.
bas news-
