بەفەرمی تونێلی زاخۆ کرایەوە

بەفەرمی تونێلی زاخۆ کرایەوە
بە ئامادەبووونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی تونێلی گەلی زاخۆ کرایەوە.



ئەمڕۆ سێشەممە 25/9/2018، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، بەفەرمی تونێلی گەلی زاخۆ بەڕووی شوفێراندا کرایەوە.



لەمیانی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکەدا نێچیرڤان بارزانی گوتارێكی پێشكه‌شكرد و گوتی: "پرۆژه‌كه‌ ستراتیژیی و خزمه‌تگوزارییه‌ و بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق گرنگه‌ و به‌ توركیای ده‌به‌ستێته‌وه‌".



گوتیشی: "مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووم و گوتویه‌تی، حه‌زم ده‌كرد ئاماده‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌ ببم، بەڵام بەهۆی گەشتکردنی بۆ نیویۆرک لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا نەیتوانی ئامادەی مەراسیمەکە ببێت".



درێژی تونێلی گەلی زاخۆ 3 هەزار و 600 مەترە و لەلایەن کۆمپانیای لیماكی توركییەوە دروستکراوە.



دروستکردنی ئەم تونێلە له‌ رووی گه‌شتوگوزار و خزمه‌تگوزاری و ژێرخانی ئابوورییه‌وه‌، خزمه‌تێكی به‌رچاو به‌ شارۆچكه‌ی زاخۆ و پارێزگای دهۆك ده‌كات و هەروەها سیمایه‌كی جوانیش بە شاری زاخۆ دەبەخشێت.
bas news-
Top