هێمن هه‌ورامى: چۆك به‌نه‌ياره سياسييه‌كانمان دادەدەین
هێمن هه‌ورامى له دەربەندیخان وتارێكی پێشكەش كرد و گوتى "به‌پشتيوانى خواى گه‌وره و ئێوه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره ده‌ڕۆين، تا حكومه‌تێكى به‌هێز دابمه‌زرێت و ده‌ستوورێكى هاوچه‌خ بۆ هه‌رێمى كوردستان بنووسرێته‌وه و پرۆژه‌كان به‌گه‌ڕ بخرێنه‌وه".
هەورامی گوتى "پارتى ده‌يه‌وێت به‌پشتيوانى خواى گه‌وره و ئێوه فراكسيۆنێكى به‌هێزى له په‌رله‌مان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان بگێڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مانه‌كه‌ى سه‌رده‌مى كوڕه‌كه‌ى خۆتان (جه‌وهه‌ر نامق)".
سه‌رۆكى ليستى پارتى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گوتیشی "پارتى كارى جیدى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و قۆرخكارييه‌ى له‌م ناوچه‌يه هه‌يه و مافيا‌كانى ئه‌م ناوچه‌يه هه‌يانه، كه ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وانيش بوايه ئۆكسجينيان له پارتييه‌كان ده‌بڕى، نه‌مێنێت و كار ده‌كه‌ين به پشتيوانى ئێوه پارتى سه‌ركه‌وتنێكى وا به‌ده‌ست بهێنێت ببێته سه‌ره‌تاى كۆتايهاتنى ئه‌و قۆرغكارييه‌ى له ده‌ربه‌نديخان و گه‌رميان هه‌يه".
هەروەها گوتی "لايه‌نى ديكه لاف و گه‌زاف لێده‌ده‌ن و باسى هه‌ولێر ده‌كه‌ن، چۆن روويان دێت سه‌يرى گه‌رميان و ده‌ربه‌نديخان بكه‌ن. ئه‌و پرۆژه ئاوه‌دانييه ستراتيژيانه‌ى له گه‌رميان و ده‌ربه‌نديخانيش هه‌ن، پارتى و نێچيرڤان بارزانى بۆى كردوون. سه‌يرى ياريگه‌كه‌تان بكه‌ن، سه‌يرى پرۆژه‌ى ئاو و جوت سايده‌كانى ناو كه‌لار و خانووى شه‌هيدان و كه‌سوكارى ئه‌نفال بكه‌ن، بۆيه پارتى به‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌بێت و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕوات".
روونيشی كرده‌وه "پارتى خاوه‌نى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و خاوه‌نى مه‌سرور بارزانى و نێچيرڤان بارزانى بێت و پارتى خاوه‌نى خه‌ڵكى وه‌ك ئێوه بێت، چۆن چۆكى به‌دوژمنان دادا به‌دڵنياييه‌وه چۆك به‌نه‌ياره سياسييه‌كانیش داده‌دات. يه‌ك په‌ياممان بۆ ئێوه هه‌يه، پارتييه‌كانى گه‌رميان، ئه‌و قۆناخه به‌سه‌رچوو، له‌سه‌ر حیسابى ئێسكوپروسكى ئێوه و ماندووبوونتان پارتى ده‌زگاى خێرخوازى سياسى دابنێت و دواى هه‌ڵبژاردن پارتى پۆسته‌كانى ببه‌خشێته‌وه، ئيتر ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو. چونكه هێزى ئێمه ئێوه‌ن. ده‌ريشكه‌وت له دانانى پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ركه‌وت لايه‌نه‌كان چۆن ده‌يانويست نه‌هێڵن پارتييه‌ك ببێته جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان".
هێمن هه‌ورامى له درێژه‌ى وته‌كه‌يدا گوتيشى "پارتى كوڕێكى گه‌رميانى داناوه ببێته سه‌رۆك كۆمارى عێراق، چونكه كاتێك خورماتوو ئه‌نفال كرايه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كردى، ده‌بوايه سه‌ركۆمارى عێراق ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌ركۆمار پارتى بێت و سه‌رۆك بارزانى دايبنێت، كه‌س ناتوانێت توخنى كوردستان بكه‌وێت و سه‌نگه‌ره‌كانى پردێ و سحێلا ده‌به‌ينه‌وه به‌غدا و له‌وێ به‌رگرى له كوردستان ده‌كه‌ين".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه و حزبى ديكه زۆر جياوازين و پارتى نه‌بێت كه‌سمان نين و هه‌موومان له خزمه‌تى ئه‌و ئامانجه‌ين كه ليستى پارتى زۆرترين ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، بۆيه داواتان لێده‌كه‌ين، چۆن مانگى ئازار بووه‌ته مانگى خۆشى و ناخۆشييه‌كان، با مانگى ئه‌يلوول بكه‌ينه مانگى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پارتى و كوردستان، مانگى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى ئه‌يلوول و سه‌ركه‌وتنى ريفراندۆم و رۆژى 30ى ئه‌يلووليش بكه‌ينه رۆژى سه‌ركه‌وتنى پارتى".
ئه‌وه‌شى گوت "با لايه‌نه‌كانى ديكه له پارتى فێرى وانه‌ى خۆشه‌ويستى كوردستان و فێرى پاراستنى به‌هاى به‌رزى كورده‌وارى بن و فێرى عاشقبوونى رێبازى بارزانى بن و فێر بن به كرده‌وه له خزمه‌تى هه‌ژاران بن و فێر بن بزانن حزبايه‌تى چييه. به‌ڵام ئه‌وان كوردستانيان بۆ حزبه‌كانيان ئه‌وێ و له ناو حزبه‌كانيش بۆ بنه‌ماڵه‌يه‌كى دياريكراويان ده‌وێت و له ناو بنه‌ماڵه‌كانيش بۆ باڵى تايبه‌ت و زاوا و ئاوه‌ڵزاوا و نه‌وه‌كانيان ده‌وێت، ئه‌مه‌يه جياوازى ئێمه و ئه‌وان".
pdk _
