زیاتر لە 500 كهسی باڵەكایەتی پەیوەندییان بە پارتییەوە كرد
لە ٣٠ی ئەیلوولدا دەنگدانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت، پارتی دیموكراتی كوردستانیش بەرنامەیەكی بەھێز و تۆكمەی لە ژێر ناوی "بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز"دا لە ١٠ سێكتەری جیا كە دەیان خاڵیان لێ دەبێتەوە، خستووەتە ڕوو، لە كۆی گشتیدا دامەزراندنـی حكوومەتێكـی بەھێـزی بە ئامانج گرتووە، كـە بتوانـێ دەسـەڵات و سـەروەریی یاسـا و شـەرعیەت لە سەرتاسـەری كوردسـتاندا پیـادە بـكات و یەكپارچەییـی خـاك و گەلـی ھەرێمی كوردسـتان بپارێزێ و كۆتایی بە زۆن و زۆنكاری و دەسـتوەردانی ئەحزاب و یاساشـكێنی و سیاسـەتی دووفاقـی و فـەوزای سیاسـی و ناوچەگـەری بھێنـێ، بە لەبەرچاوگرتنی كاركردنی جیددی لە سێكتەرەكانی ئابووری و كشتوكاڵ و پەروەردە و هەلی كاردا.
حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی 26ی گوڵان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "جەماوەری باڵەكایەتی هەردەم پشت و پەنای پارتی بوونە، خەڵكی باڵەكایەتی دڵسۆز و وەفادارن بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر، لە 30/9 ڕۆژی هەڵبژاردن هەموو پێكەوە ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان دەكەن و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی دەدەن."
بەرپرسی لقی 26ی گوڵان گوتیشی: "بۆ ماوەی زیاتر لە حەفتەیەك دەبێت خەڵكێكی زۆر لە حاجی ئۆمەران، چۆمان، قەسرێ و ناوچەكانی دیكە، لە حزب و لایەنەكانی دیكە دەبنەوە، بەتایبەتی لە یەكێتی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری دەبنەوە و پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتییەوە دەكەن، لەو ڕۆژانەدا زیاتر لە 500 كەس لە حزب و لایەنەكانی دیكە پەیوەندییان بە پارتییەوە كردووە و دڵسۆزی و وەفادارییان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دووپات كردووەتەوە و ئامادەن ڕۆژی هەڵبژاردن ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگی خۆیان بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن، چونكە خەڵك گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ئەگەر پارتی بەهێز بێت، كوردستان بەهێز دەبێت".
pdk -
