له هه‌ڵه‌بجه ئاڵایەکی گەورەی كوردستان هه‌ڵكرا
به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی12ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی یادی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، بۆیه له ده‌روازه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان‌مان هه‌ڵكرد".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌موو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا هه‌ست به شانازییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین كه خاوه‌نی سه‌رۆكێكین کە ئیستا سه‌رۆكایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كوردستان ده‌كات، بۆیه وه‌ك وه‌فایه‌ك له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڵێنمان دووپات كردووه، كه سه‌ربه‌خۆییخواز ده‌بین".
ئه‌و ئاڵای كوردستان، كه ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵكرا، به‌رزییه‌كه‌ی 6 مه‌تره و پانییه‌كه‌شی 9 مه‌تر، هاووڵاتیانیش به گرنگییه‌وه له هه‌ڵكردنی ده‌ڕوانن.
باسنيوز
