هه‌ڵه‌بجه.. به بۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆمەوە كتێبخانه‌یه‌ك نرخی كتێبه‌كانی داشكاند
عه‌تا ڕه‌ئوف، به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی هه‌ژار موكریانی له هه‌ڵه‌بجه، ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 25/9/2018، كه یه‌كه‌م ساڵیادی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، به بۆنه‌ی به‌رزڕاگراتنی ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه، وه‌ك كتێبخانه‌كه‌مان دەستمان کرد به داشكاندنی( 50% )ی كتێبه‌كانمان، ئه‌مه‌ش هانده‌رێك ده‌بێ بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی كه ئه‌و كتێبانه‌ی پێویستیانه به‌ده‌ستی بیهێنن".
روونیشی كرده‌وه و گوتی: "ساڵی ڕابردوو له كاتی بانگه‌شه‌ی ده‌نگدانی ڕیفراندۆم به هه‌مان شێوه داشكاندنمان كرد بۆ كتێبه‌كانمان، ئه‌مساڵیش به هه‌مان گڕوتینی ساڵی رابردووهوە له گرنگیی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڕوانین".
گوتیشی: "ڕیفراندۆم گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و وه‌ك "تاپۆیه‌كی ڕه‌ش" له بیر و ده‌ستی نه‌وه‌كانی داهاتووی كوردستان ده‌مێنێته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موو تاكێكی كورد به گرنگه‌وه له‌م ڕۆژه مێژووییه بڕوانێت".
باسنيوز
