حكوومهتی عێراق ٤١ ملیۆن دۆلار قەرزاری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرە
ئێستا حکومەتی عێراق، ٤١ ملیۆن دۆلار قەرزاری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرە.
ئهو فڕۆكهخانهیه لەسەر رووبەری ٢٥ کم چوار گۆشە، دروستکراوە و درێژی فرگەکەی ٤٨٠٠ مەترە، ٩٥ مەتریش پانیەکەیەتی، بۆ نیشتنەوەی ئەی ٣٨٠ ئایر باس و فرۆکەی بارھەڵگری لەو جۆرە دیزاین کراوە.
لە ھەموو فرۆکەخانەکانی عێراق گەورەترە، لە رۆژھەڵاتی ناوەراستیش دووەم گەوەرترین فرۆکەخانەیە.
ئێستا ١٧ کۆمپانیای ناسراوی بیانی لەم فرۆکەخانەیە کار دەکەن، لەگەڵ ٣ کۆمپانیای خۆماڵی، لە ١-10 ئەمساڵیش کۆمپانیای فرۆکەوانی سعودیە، بە ٣ گەشتی رۆژانە کارەکانی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رایی دهكات.
لە ھەفتەیەکدا لە فرۆکەخانەکە ٢٩٢ گەشتی چوون و ھاتن ئەنجامدەدرێت، کە نزیکەی ٤٠ گەشتی رۆژانەیە بە بەردەوامی، زۆربەی گەشتەکانیش بە شێوەی راستەوخۆن.
لە ھەفتەیەکدا نزیکەی ٦ ھەزار گەشتیار لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرهوه گەشت دەکەن، کە لە مانگێکدا دەگاتە سەروی ٣٠ ھەزار گەشتیار.
لە ساڵی ٢٠١٠ تاوەکو ٢٠١٦ ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار کەس، لەم فرۆکەخانەیە گەشتیان کردووە، خزمەتگوزاریەکانی فرۆکەخانەکە لەپێش خزمەتگوزاری ھەموو فرۆکەخانەکانی عێراقە.
لە ساڵی ٢٠١٨ ئاستی گەشەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ ٦% بەرزبووەتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٧ نزیکەی ٣٠% بۆ ٤٠% گەشەی فرۆکەخانەکە بەرزی بەخۆیەوە بینیوە و، گەشتەکانی رۆژانە و ھەفتانەی زۆر لە گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی زیاترە، ھەروەھا شوێنی پێشوازی گەشتیاران و پشکنینی پاسپۆرت و رووبەری لەچاو فرۆکەخانەی سلێمانی زیاترە.
لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، دەتواندرێت گەورەترین فرۆکە بنیشێتەوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانەی لەم فرۆکەخانەیەش کار دەکەن، لە ھیچ فرۆکەخانەیەکی دیکەی عێراق نییە، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، وێستگەی نیشتنەوەی فرۆکەی چەندین گەوەرە سەرکردەی وڵاتان بووە، جگە لەوەش ئەم فرۆکەخانەیە وایکردووە، ھەولێر ببێتە گرنگترین رێگای بازرگانیی ھێڵە ئاسمانیەکانی جیھان، بە شێوەیەک كه پێگەی مێژووی خۆی گونجاندووه.
k24-
