ھەولێر.. سبەینێ كەرنەڤاڵێكی گەورەی جەماوەری بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی ساز دەكرێت
٢٥ی ٩ی پارساڵ، ڕۆژێكە لە ڕۆژە پیرۆزەكانی گەلی كوردستان، كە نزیكەی سەدا ٩٣ی خەڵكی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانیش بە گوڕوتینێكی زۆرەوە دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان.
بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەحمەد كانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەیانی ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی كوردستانە، كە ڕۆژێكی مێژووییە لە دیرۆكی گەلی كوردستاندا، بۆ یەكەمجارە لە مێژووی دوور و نزیك گەلی كوردستان بە ڕێژەیەكی یەكجار زۆر 92,7 لە سەدی خەڵكی كوردستان دەنگی بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان، كە ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧ بە ھیچ كەس و لایەنێك ناسڕدرێتەوە، ھەرچەنده دژی بوەستنەوە."
كانی، گوتیشی: "بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر ئەم یادە پیرۆزەی گەلی كوردستاندا، كە دەكەوێتە نێو ڕۆژانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەلەمانی كوردستان، لە یاریگای شەھید فڕانسۆ ھەریری لە ھەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، كەرنەڤاڵێكی جەماوەریی گەورە ساز دەكرێت بۆ سەرخستنی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یادكردنەوەی سەركەوتنی ڕیفراندۆم."
kdp-
