دوێنێی پڕ ئاوه‌دانی و ئارامیی پارتی و پاشەڕۆژێکی پڕ هیوا

دوێنێی پڕ ئاوه‌دانی و ئارامیی پارتی و پاشەڕۆژێکی پڕ هیوا
سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاوەدانی و ئارامی لە ڕێی نێچیرڤان بارزانی و بە پاڵپشتیی سەرۆك بارزانی، كوردستانی گەیاندووەتە ئاستێك، كە هیچ پارێزگایەكی عێراق پێی ناگات، چ لە رووی ئاوەدانی چ لە رووی ئارامییەوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵانێكه‌ دەستی بە ئاوەدانی و دابینكردنی خۆشگوزەرانی كردووه‌، ئەویش لە رێی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكوەزیران و بە پاڵپشتیی سەرۆك بارزانی، توانی لە سەرجەم سێكتەرەكاندا خزمەت بە هاووڵاتیانی هەرێم بگەیێنێت، ئەویش لە رێگەی سیاسەتی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان.

هەڵكەوتەی هەرێمی كوردستان لە رووی جوگرافییەوە، گرینگیی خۆی هەیە، دەكەوێتە نێوان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا، لە رووی سامانی ژێرزەوییشەوە، وەك نەوت و غازی سرووشتی، زۆر دەوڵەمەندە، ئەوەش وا دەكات هەرێمی كوردستان بتوانێت ببێتە هاوبەشێكی باش لە دابینكردنی وزە بۆ جیهان، ساڵی ٢٠١٣ پارتی دیموكراتی كوردستان سیاسەتی دانانی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی بۆ توركیا دەست پێكرد، بۆڕییەكە لە خورمەڵەوە درێژ دەبێتەوە تا فیشخابوور، ئێستایش رۆژانە لە رێی ئەو بۆڕییەوە هەرێمی كوردستان نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات، هاوكات لە هەوڵی زیاتركردنی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتیشدایە.

پارتی، ئەو حزبەیە كار بۆ سیستمێكی ئابووریی پتەو دەكات تا لە رێیەوە خزمەت بە ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان بكات، ھەبوونی ئابوورییەكی بەھێز، واتە بنیاتنانی وڵاتێكی بەھێز و ئارام، نێچیرڤان بارزانی كە جێگری سەرۆكی پارتییە و لە هەمان كاتیشدا سەرۆكوەزیرانی هەرێمە، پیادەكار و جێبەجێكاری سیاسەتەكانی ئەو حیزبەیە بۆ بنیاتنانی ئابوورییەكی بەهێز، پارتی لە رێی ئەو و بە پاڵپشتیی سەرۆك بارزانی، ھەرێمی كوردستانی خستە سەر نەخشەی وزەی جیھانی.

ماوەیەك بەر لە ئێستا، نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی دا سەرجەم پڕۆژە وەستاوەكان، كە بە هۆی قەیرانی دارایی و شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش وەستابوون، دەست پێدەكرێنەوە و تەواو دەكرێن و پڕۆژەی دیكەیش جێبەجێ دەكرێن، وەك دەبینین لە ئێستادا پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری لە هەولێری پایتەختدا چەند رۆژێكە دەست بە كارەكانی كراوە، هاوكات نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێریش لە میانەی پرێسكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بۆ مێدیاكان رایگەیاند: "پڕۆژەكان لە سێكتەرەكانی ڕێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ و كارەبا، كە تایبەتن بە قەزاكان و سەنتەری شار، دەست پێ دەكرێنەوە". نموونەیشی بە تۆنێلی هەولێر بۆ پیرمام و شەقڵاوە هێنایەوە، پارەی پێویستی بۆ تەرخان كراوە، كە بەشێكی لە لایەن دوو كۆمپانیا و بەشەكەی دیكەیشی لە لایەن بەڵێندەرانەوە جێبەجێ دەكرێت، ئەو پڕۆژەیەش كاریگەریی زۆری لەسەر ڕێگاوبانی هەولێر بۆ شەقڵاوە دەبێت، چونكە ئەو ناوچانە بە یەكەوە دەبەستێتەوە و، شەقڵاوەیش وەكو گەڕەكێكی هەولێری لێ دێت و قەزاكانی دیكەیش، وەكو سۆران، چۆمان، ڕواندز و مێرگەسۆریش سوود لەو تۆنێلە دەبینن.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رووی پەروەردە و خوێندنەوە، توانیویەتی لە ماوەی دە ساڵدا ٦٠٨ قوتابخانە و باخچەی ساوایان تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێردا دروست بكات، هاوكات ٦٤٣ قوتابخانە و باخچەی ساوایانیش نۆژەن بكاتەوە.

لە رووی دابینكرنی كارەبایش، حكوومەتی هەرێم توانیویەتی چاكسازییەكی باش بكات، وەك گۆڕینی بەرهەمهێنانی كارەبا لە گازوایلەوە بۆ غازی سرووشتی، بەوەش پارەیەكی زۆر بۆ بودجەی گشتی گەڕاندووەتەوە، لە ئێستایشدا حكوومەتی هەرێم سەقاڵی پڕۆژەیەكی ستراتیژی كارەبایە، ئەویش پێوەری زیرەكە، خەرجیی پڕۆژەكەیشی لە یەك ملیار و سێسەد ملیۆن دۆلارەوە بۆ نزیكەی سێسەد ملیۆن دۆلار كەم كردووەتەوە، بە جێبەجێكردنیشی هاووڵاتیان سوودمەند دەبن.

عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان، چەند رۆژێك بەر لە ئێستا رایگەیاند، بە پێی ڕووپێوێك كە لەبارەی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستانەوە ئەنجامیان داوە، دەركەوتووە كە رۆژ بە رۆژ رێژەی بێكاری لە ھەرێمی كوردستاندا كەمتر دەبێت، لە ئێستایشدا رێژەكە كەم بووەتەوە بۆ ١٠%، بەو پێیەی ئابووریی ھەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر باشتر بووە.

هەر بە پێی ئەو ڕووپێوەی كە لە لایەن دەستەی ئامار و بە هەماهەنگیی رێكخراوی كۆچ IOMی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بە هاوبەشی ئەنجام دراوە، دەركەوتووە، دوو لەسەر سێی خێزانەكان لە ھەرێمی كوردستان داھاتیان لە كەرتی تایبەتە، دوو لەسەر سێی خێزانەكانیش خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیانن، هەروەها نزیكەی ٦٠%ـیش خاوەن ئۆتۆمبێلن.

بە گوێرەی ئەو ڕووپێوەی ئەنجام دراوە، لە ساڵی ٢٠١٥ـدا رێژەی بێكاری لە ھەرێمی كوردستان ١٣.٥% بووە، بەڵام بە پێی ڕووپێوی تازە، رێژەكە بۆ ١٠.٢% دابەزیوە، ئەمەیش ئەوە دەردەخات كە دۆخی ئابووریی ھەرێمی كوردستان زۆر باشتر بووە، چونكە رێژەی بێكاری بەپێی دوایین ئامار لە عێراق ٢٤% بووە.

بەرنامەی کاری لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ چوار ساڵی دابێت، لە بڕگەی دووەمیدا کە لە یازدە خاڵ پێکهاتووە، جەخت لە ئیدارە و ئابووری و ریفۆرم دەکاتەوە، کە لیستەکەی شێلگیرانە کاری بۆ دەکات، وەکو، پێداچونەوەیەکی میتۆدیانەی گشـتی بە ئابووری کوردسـتان، لەسـەر بنەمای زیادکردنــی جۆرەكانــی ســەرچاوەی داهــات و پشــت نەبەســتن بــە کەرتــی نــەوت بە تەنیـا، هاوکات بوژاندنـەوەی کەرتەکانـی کشـتوکاڵ و پیشـەگەری و گەشـتیاری، تـا ببنـە هاریـکاری کەرتـی نـەوت، هاندانـی سـەرمایەگوزاری و وەبەرهێنـان لـەو بوارانـەدا و دەرچواندنـی هـەر یاسـا و رێسـایەک، کـە بـۆ ئاسـانکاریی لـەو بوارانەدا پێویسـت بن.

لە خاڵێکی دیکەی کارنامەکەشیدا بۆ پتەو کردنی ئابووری هەرێم، هاتووە، هاندانـی سـەرمایەگوزاریی نێوخـۆ هاوشـانی سـەرمایەگوزاری دەرەکـی و قۆسـتنەوەی هەمـوو بـوار و دەرفەتـەکان بـۆ بوژاندنـەوەی بـازاڕ و ڕەخسـاندنی دەرفـەت و هەلـی کاری یەکسـان بـۆ گەنجـان و دەرچوانـی زانکـۆ هیـچ هەڵاوێـرد و جیاوازییـەک لـەو بـوارەدا چیتـر رێگەپێـدراو نەبێـت.

هەروەها، جێبەجێکردنی ڕیفۆرمێکی کارگێڕیی و ئابووریی سەرتاسەریی گشتگیری فـراوان، کـە هەمـوو جومگەکانـی حوکمڕانـی و کایەکانـی کۆمەڵگـە بگرێتـەوە. ڕیفۆرمێـک، کـە لـە خزمەتـی خۆشـگوزەرانیی خەڵـک و بەدیهێنانـی دادگەریـی کۆمەڵایەتـی و کۆتاییهێنـان بـە دیـاردە دزێوەکانـی گەندەڵـی و بەهەدەرچوونـی داھاتـی گشـتی و نارێکـی کارگێڕیـی و ئابووریـدا بێـت. خاڵێکی دیکەی لیستی پارتییە.

خاڵیکی دیکەش پارتی لە چوار ساڵی دابێتدا کاری لەسەر دەکات و دەبێتە هۆی بنیاتنانی ئابوورییەکی بەهێز، ئەوەیە، کە کاردەکەن بۆ پێشخسـتنی سیسـتمی کەرتی بانک، حكوومی و ئەهلی، بەسـتنەوەی بــە بانکــە جیهانییــەکان و پێداچوونــەوەی یاســا و رێســاکانی وەبەرهێنــان و زەمینەسـازیی بـۆ کۆمپانیـا پشـکدارەکان، کە دەرفـەت بـە سـەرمایەی بچـووک و سـوودمەندبوونی هاووڵاتیـان دەدات.
kdp-
Top