ئافره‌تانی سلێمانی: ده‌نگمان بۆ لیستی 183ی پارتییه
ته‌لار محه‌مه‌د، چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "نابێ ئیدی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی ده‌نگ به‌و حیزبانه بده‌نه‌وه كه له دابینكردنی ئارامی و خزمه‌تگوزاری بۆ شارەکەیان شكستیان هێناوه و، جگه له شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن و دروستكردنی گرفت له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی شاره‌كه‌یان هیچی تریان نەکردووە، بۆیه كاتیه‌تی ئیدی پارتی بكرێته حوكمڕانی شاره‌كه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانی و بۆ سلێمانی بگه‌ڕێته‌وه".
هانا سه‌لاح كه‌ریم، به‌شداربووی كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی لیستی ١٨٣ی پارتی، ده‌ڵێت: "پێویسته سلێمانی ڕۆژی 30ی ئهیلوول له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگیان بۆ پارتی بێت، كه تاكه حزبه بتوانێت ڕه‌وشی ئابووری و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ شاره‌كه‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه، ئیدی به‌سه ئه‌و هه‌موو قسه بێكردارانهی كه حزبه ده‌سه‌ڵاتدارەکان له‌م شاره‌دا ده‌یكه‌ن".
كچانی سلێمانی هاوشانی كوڕه‌كان به یه‌كده‌نگ هاواریان ده‌كرد: "به‌خێر بێیت سه‌رۆك بارزانی، ئێمه‌ی كچان ئومێدمان به تۆ و حیزبه‌كه‌ت هه‌یه كه سلیمانی له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه ده‌ربكه‌ی." تارا جه‌لال له ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری پارتییەوە گوتی: "بۆیه من ده‌نگ به پارتی ده‌ده‌م كه ڕابردوویەكی زۆرباشی هه‌یه و جێگه‌ده‌ستی له ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانیدا به‌رچاوه، ئێمه‌ش له سلێمانی خزمه‌تگوزارییمان ده‌وێت، نه‌ك وتار، بۆیه ڕۆژی 30ی ئهیلوول ده‌نگ به‌و حزبه ده‌دەین كه ده‌زانین گوتاره‌كانی به كردار ده‌كات، نه‌ك ئه‌و حزبانه‌ی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی دروشم ده‌رنه‌چوون و ڕۆژ به ڕۆژ شاره‌كه‌مان به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، داواش له كچان ده‌كه‌م ده‌نگ بده‌ن به لیستی ژماره 183ی پارتی".
ڕۆشنا مسته‌فا، کە به ئاڵای زهردەوە له كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 183ی پارتیدا چاوه‌ڕێی وته‌كانی سه‌رۆك بارزانی بوو، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێستا سلێمانی بێكه‌س ماوه‌ته‌وه و ڕه‌وشی سلێمانی خراپه، بۆیه ده‌بێ له 30ی ئه‌یلووله‌وه ئه‌م شاره ته‌سلیم به پارتی بكرێت، تاکو هێمنی و ئارامی بۆ شاره‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه، هاوشێوه‌ی هه‌ولێر و دهۆك خزمه‌تگوزاری بۆ جێبه‌جێ بكرێت، جێگای خۆیه‌تی سلێمانییه‌كان بۆ چوار ساڵی ئایینده پارتی تاقی بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و حزبانه‌ی له شاره‌كه‌مان حاكم بوون نه‌یانتوانیوه خزمه‌تگوزاری و ئارامیمان بۆ دابین بكه‌ن".
لە شاری سلێمانی به هۆی بوونی فرهكوێخاییەوە ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه خۆیان به حوكڕانی شاری سلێمانی ده‌زانن نەیانتوانیوە خزمه‌ت به پارێزگاكه بكه‌ن، هاووڵاتییانی شاره‌كه به ده‌ست به‌ڵێنی بێكردارهوه ده‌ناڵێنن، بۆیه چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئیدی هاووڵاتییانی شاره‌كه پارتی هه‌ڵبژێرن، بۆ حوكمڕانییان، بۆ ئەوەی ئه‌زموونی پڕخزمهتگوزاریی دهۆك و هه‌ولێر بگوازێته‌وه بۆ سلێمانیش."
kdp-
