كاندیدێكی پارتی: پشووی رۆژانی شەممە بۆ قوتابخانەکان دەگەڕێمنەوە
ئەو کاندیدەی پارتی، ئەوەشی خستە روو کە زۆرینەی مامۆستایان و بەڕێوەبەری قوتابخانەكان، پێیان باشە رۆژی شەممە بكرێتە پشوو، بەڵام لە یاسای پەروەردە هەموو رۆژەكان بۆ دەوام داندراوە تەنها هەینی نەبێت، گوتیشی: ”بۆیە بەڵێن بێت كە چوومە پەرلەمان بە یاسا شەممە بكەینە پشوو".
ئەحمەد گەرمیان، کە جگە لە کاندیدبوونی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانیشە، ئەوەشی روون کردەوە، کەلە نێو پەرلەماندا كۆمەڵێك رەشنووس هەیە بۆ یاسای پەروەردە، كە لەلایەن فراكسیۆنەكان پێشكەش كراوە، دەشڵێت: ”هەموو توانای خۆم دەخەمەگەڕ بە یاسا پشووی شەممە سەرجەم قوتابخانەکانی کوردستان بگرێتەوە و خزمەتی كەرتی پەروەردە بكەم".
ساڵی رابردوو، وەزارەتی پەروەردە رۆژی شەممەی لە ناوەندەكانی خوێندن كردبوویە پشووە، بەڵام ئەمساڵ ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە.
باسنيوز
