داواكارى گشتى له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كرێكارى نانه‌واخانه‌كه‌ى سلێمانى هاته ده‌نگ
له نووسراوه‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتى سلێمانى دا، كه به ژماره 6/1067 له 24/9/2018 ده‌رچووه، تێدا هاتووه: "پاڵپشت به‌ماده‌ى 7/یه‌كه‌م له یاساى داواكارى گشتى ژماره 159 ى ساڵى 1979، هاوپێچ سكاڵاى سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ژماره 1/9/18 له 23/9/2018 بۆتان ده‌نێرین، به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى ڕێكارى یاسایی پێویست، هەروەها به‌پێى زانیارییه‌كانى فه‌رمانگه‌كه‌مان دۆسیه‌ى كێشه‌كه له‌لایه‌ن دادگاكه‌تانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت".
سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان، سكاڵایه‌كى ئاڕاسته‌ى فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتى سلێمانى كرد و تێیدا داوای كردووە، کە سكاڵا دژى ئه‌و تاوان و پێشێلكارییه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ بگیرێته‌به‌ر، ڕێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ش بگیرێته‌به‌ر كه وێنه‌كه‌ى گرتووه و بڵاویكردووه‌ته‌وه و به‌هیچ به‌هانه‌یه‌ك له‌سزا یاسایی ده‌رباز نه‌بن.
باسنيوز
