لە کۆیە گەنجێک خنکا

 لە کۆیە گەنجێک خنکا
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی کۆیە، ئاماژە بەوە دەدات، کە هاووڵاتییەک لە سنووری شارەێی دێگەڵە خنکا.

عەمید عەلی سوور، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی کۆیە، ڕايگەیاند: ”ئەو هاووڵاتییە ناوی (ج. ج)ە و تەمەنی 19 ساڵە“.

بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی کۆیە، ئەوەشی خستە روو، کە ناوبراو سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 24\9\2018، لە بەنداوی سماق شیرن، نزیك شارەدێی دێگەلە، مەلەی کردووە و بەهۆی ئەوەی مەلەوانی نەزانیوە خنکاوە.

جەختی لەوەش کردەوە، کە ئێستا سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتییەکەن.











باسنيوز
Top