به‌شیر حه‌داد داوایه‌ك ئاراسته‌ى نووسینگه‌ى هه‌ولێری په‌رله‌مان ده‌كات
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى، د. به‌شیر حه‌داد، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى نووسینگه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى له شارى هه‌ولێر كرد.
له‌و سه‌ردانه‌یدا، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان گوێبیستى كارى ستافى كارمه‌نده‌كانى نووسینگه‌كه بوو، داوای كرد، خزمه‌ت به‌هه‌موو هاووڵاتییان پێشكه‌ش بكه‌ن و به‌دواداچوون بۆ كاروباره‌كانیان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ خزمه‌تى هاووڵاتییان، دروست بوه.
لاى خۆیانه‌وه، ستافى نووسینگه‌كه سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیان كرد، كه به هانده‌ر و پاڵنه‌ر وه‌سفكرد بۆ هه‌موو كارمه‌ندان.
جه‌ختیشیان كرده‌وه، كه ڕێنماییه‌كانى د. به‌شیر حه‌داد، ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى ده‌بێت له چاندنى تۆوى پێشخستن و دڵسۆزی له‌كاره‌كانیان.
bas news-
