کاکە حەمە: ڕیفراندۆم ناسنامه‌یه‌كی گرنگ و تاپۆیەكی حاشاههڵنهگرە بۆ خه‌ڵكی كوردستان
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود(کاکە حەمە) سكرتێری حزبی سۆسیالیت دیموكراتی كوردستان دەڵێ ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه ساڵی رابردوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان كرا، بووه‌ته ناسنامه‌یه‌كی گرنگ و تاپۆیێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
سكرتێری حزبی سۆسیالیت دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکیداسەبارەت بە بابەتی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: "پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئیستیحقاقی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانه، هه‌رچه‌نده پێشتر پۆسته‌كان به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان دابه‌شكرابوون، به‌ڵام ئه‌مه له‌كاتێكدا بووه، كه سه‌رده‌می 50 به 50 بوو و ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه".
گوتیشی: "ئێستا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌په‌رله‌مان به‌شدارن و هه‌ركامێك له‌و حزبانه ئه‌گه‌ر نیازی بێت، ده‌توانێت كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش، محەمەدی حاجی مەحموود ڕایگەیاند: "گه‌لی كورد به درێژایی مێژووه‌كه‌ی كه بۆ به‌ر له 2718 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ریفراندۆمی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو، ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه ساڵی رابردوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان كرا، بووه‌ته ناسنامه‌یه‌كی گرنگ و تاپۆیێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر بۆ خه‌ڵكی كوردستان، كه له‌داهاتوودا و له‌كاتی گونجاو پێویستمان به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه نییه، چونكه پێشتر بڕیاری خۆمان له‌مباره‌یه‌وه داوه".
bas news-
