گه‌نجێك له ڕووبارى سیرواندا خنكا
ڕائیدى پۆلیس سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وه‌لى، گوته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتی به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، ڕايگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی دانیشتووی شاری کەلار لەکاتی مەلەکردندا لە ڕووباری سیروان خنکاوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە تەرمەکەی لە ئاوەکەدا دۆزراوەتەوە".
گه‌نجه‌کە ناوى (هه‌ردى ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) ەو ته‌مه‌نى 18 ساڵه، دانیشتووى گهڕەکی ئازادى شارى كه‌لاره.
گوتیشی: "به‌پێی زانیارییه‌كان، پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ به مه‌به‌ستى مه‌له‌كردن چووه‌ته سه‌ر رووبار‌ى یروان و له یه‌كێك له گۆمه‌كان مه‌له‌ی كردووه، به‌ڵام خنكاوه".
باسنيوز
