لە گەرمیان دوو کارمەندی پۆلیس 3 هەزار و 500 دۆلاریان بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە

 لە گەرمیان دوو کارمەندی پۆلیس 3 هەزار و 500 دۆلاریان بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە گەرمیان دوو کارمەندی پۆلیس 3 هەزار و 500 دۆلار بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێننەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23\9\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە دوای ئەوەی دوو کارمەندی بنکەی پۆلیسی شارەدێی ڕزگاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیا،ن لە پێش فەرمانگەی شارەدێی ڕزگاری بڕی 3 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی و 25 هەزاری عێراقییان دۆزیەوە دوای گەڕان خاوەنی پارەکەیان دۆزیەوەو دواتر گەڕاندوویانەتەوە بۆ خاوەنەکەی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، بە ئامادەبوونی ئەو هاووڵاتییەی پارەکەی بۆ گەڕێندراوەتەوە، دەستخۆشی لەو دوو کارمەندە کرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دڵسۆزی و دەست پاکییەوە ئەرکەکانیان ڕاپەڕاندووە و ئەو بڕە پارەیەیان بەئامانەتەوە ڕادەستی خاوەنی کردووەتەوە و پاداشتیکردن.










باسنيوز
Top