ڕۆژە گەورەکەی بانگەشەی پارتی لە شاری هەولێر دیاری کرا
ئێستا ئۆرگان و دامەزراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەن کە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ کە هاوکات ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمە مەزنەکەی خەڵکی کوردستانە بۆ سەربەخۆیی، پارتی ڕۆژە گەورەکەی بانگەشەی خۆی بەڕێوە دەبات.
کەرنەڤاڵەکە لە یاریگای شەهید (فرانسۆ هەریری) لە ناوەڕاستی هەولێر بەڕێوە دەچێت و چاوەڕێ دەکرێت تێیدا دەیان هەزار لایەنگر و هەوادار و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی بکەن.
باسنيوز
