پارتی بە فەرمی فوئاد حوسێن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید دەکا

 پارتی بە فەرمی فوئاد حوسێن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید دەکا
پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین ساتەکانی تۆمارکردنی کاندید، دکتۆر فوئاد حوسێنی کاندید کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی عێراقەوە بڵاو کراونەتەوە، ئەمڕۆ کە دوا وادەی تۆمارکردنی کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بوو، پارتی فوئاد حوسێنی کاندید کردووە کە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بووە. بەڵام تاوەکوو ئێستا، پارتی بە فەرمی ئەو هەواڵەی ڕانەگەیاندووە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی پارتییە و یەکێتیش تاکلایەنانە بەرهەم ساڵحی کاندید کردووە.










باسنيوز
Top