سلێمانی.. لەماوەی هەفتەیەک 23 رووداوی هاتوچۆ روویان داوە

 سلێمانی.. لەماوەی هەفتەیەک 23 رووداوی هاتوچۆ روویان داوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە ماوەی هەفتەی رابردوو، 23 رووداوی هاتوچۆ تۆمار کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23\9\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماری رووداوەکانی هەفتەی رابردووی بڵاو کردەوە، کە 23 رووداوی هاتوچۆ تۆمار کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە کۆی ئەو 23 رووداوە، 23 کەس بوونەتە قوربانی، چواریان گیانیان لەدەست داوە.









باسنيوز
Top