نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەپێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام داوە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا نێچیرڤان بارزانی و مایک پۆمپیۆ گفتوگۆیان لەبارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق کردووە و جەختیان لە سەرخستنی پرۆسەکە کردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری، گەیشتنە نەجەف و بڕیارە لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیروون کۆببنەوە.
باسنیوز
