نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێک لە بەغدایە
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک لە بەغدای پایتەختی عێراقە و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەشیدا لەگەڵ عەممار ئەلحەکیم کۆبووەتەوە.
ماڵپەرەکە بڵاویکردەوە،ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/9/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی عێراقی کۆبووه‌وه.
له كۆبوونهوهکهدا هه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد و هیوایان خواست كه قۆناغه‌كانی داهاتوو قۆناغی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا بێت و پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی ته‌ندروستی سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌بچێت، كێشه‌كانی عێراق له ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، به‌خۆیه‌وه ببینێت.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پره‌نسیپه‌كانی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له عێراق كرده‌وه و داكۆكییان له پێویستیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو پێكهاته عێراقییه‌كان كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موویان خۆیان له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا ببیننه‌وه.
Bas news-
