نێچیرڤان بارزانى په‌یامێك بۆ جێگرانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌نێرێت
نێچیرڤان بارزانى، له په‌یامێكیدا بۆ حه‌سه‌ن كه‌عبى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، وێڕاى پیرۆزبایی خۆى، هێواى سه‌ركه‌وتنیشى بۆ ده‌خوازێت.
هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كانى ده‌خوازێت بۆ به‌جێهێنانى بنه‌ماى هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه و هاوسه‌نگی و سازانى سیاسی له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستووری عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان، پارێزراو بێت.
له پهیامێكیشیدا بۆ به‌شیر حه‌داد، جێگرى دوه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، كه له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بۆ پۆسته‌كه‌ى هه‌ڵبژێردرا، وێڕاى پیرۆزباییكردن، هاوكات بهئومێده له ئه‌ركه‌كه‌یدا، سه‌ركه‌وتوو بێت.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه له‌سایه‌ی ئه‌ندامێتییه‌وه له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌وڵى ته‌واوى خۆى بدات بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور، چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌ى هاوشێوه له‌نێوان هه‌ردوولا دروست ببێت و پایه‌كانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى و فره‌یی و سه‌قامگیری سیاسی له‌عێراق، بێنه دی.
bAS NEWS-
