كەشناسی: باران دەبارێت
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی یەكەم بارانی پایزی ئەمساڵ چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچە شاخاوی ئەگەری پروشكە باران ھەیە.
k24-
