دژە تیرۆری کوردستان داوایەک لە نانەوا زوڵملێکراوەکەی سلێمانی دەکات
پەیجی تایبەتیی (دژە تیرۆری کوردستان) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: ”ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا ناوخۆییەکان بڵاو بووەوە و تێیدا چەکدارێکی (ینک) هێرشێکی ناڕەوا دەکاتە سەر هاونیشتمانییەک کە پیشەی نانەواییە و سووکایەتی پێ دەکات، لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بووە مایەی نیگەرانیمان“.
دژە تیرۆری کوردستان لە ڕێگەی پەیجەکەیەوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەرکی ئەوان پاراستنی ئارامی و ئاسایش و شکۆی هاونیشتمانییانە، بۆیە داوای لە نانەوا زوڵملێکراوەکەی سلێمانی کردووە، ”پهیوهندی به بهڕێوهبهرایهتییهكهمان بكات له شاری ههولێر، بۆ ئهوهی چارهسهری پێویست بۆ كێشهكهی بكهین“.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کرایەوە کە تێیدا چەکدارێکی یەکێتی کە وێنەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو حزبە هەیە و پێشتریش دەیان تاوانی ئەنجام داوە، بە دەمانچە هێرش دەکاتە سەر نانەوایەک و بە ڤیدیۆش سووکایەتی پێ دەکات.
باسنيوز
