لە سلێمانی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی بەشە ئاردی هاووڵاتیان دەدرێت
كاسترۆ مه‌عروف سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به(باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند دواى چه‌ندین به‌دوداچوونمان بۆ خراپى و نزمى كوالێتى به‌شه ئاردى هاووڵاتیان و ده‌رخستنى كه‌موكورتى ئارده‌كه، خاوه‌ن كارگه‌كان به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كه‌یان دا.
گوتیشى بۆ ئه‌وه‌ى دیاربێت كه كام خاوه‌ن كارگه گرفت له ئاردهكهیدا هەیه، داواكاریمان داوه‌ته ژوورى بازرگانیى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كارگه‌یه‌كى ئارد لۆگۆى خۆى له‌سه‌ر فه‌رده‌ى ئارده‌كه بدات، له‌و ڕێگه‌یه‌وە هاووڵاتى ده‌توانێت له كاتى خراپى ئارده‌كه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاشكراشى كرد كه دواى ئه‌وه‌ى گرفتى ئه‌وه‌ى بریكاره‌كانى ئاردیان گه‌یانده لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كه پاره‌ى دوو مانگى ساڵى ڕابردوو و حه‌فت مانگى ئه‌مساڵیان بۆ خه‌رج نه‌كراوه، بڕیار درا وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م پاره‌ى دوو مانگى ساڵى ڕابردوویان له‌م نزیكانه بۆ خه‌رج بكرێت.
bas news -
