پۆلیسی هه‌ولێر مافیایەكی جیاوازی دەستگیر كرد
به‌گوته‌ی خۆی و ده‌زگا ئه‌منیيه‌كان، ئه‌و مافیایه‌ی ده‌ستگیر كراوه، سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له گرووپه مافیاكانه كه پێشتر له وڵاته‌كانی توركیا، یۆنان، قوبرس و ئیتاڵیا، كاری نایاسایی كردووه و له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌شێك له‌و وڵاتانه‌وه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی خراوه‌ته پاڵ، به‌ڵام وه‌كو خۆی ده‌ڵێ "به‌هۆی ده‌ستڕۆشتوویی و به زه‌بری پاره و به‌رتیلدان خۆی له زنجیر و كه‌له‌پچه‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه رزگار كردووه".
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانى كەناڵی "كوردستان 24"، كاره گێرهشێوێنيیهكانی ئه‌و تۆمه‌تباره له به‌شێكی زۆر له رۆژنامه و ده‌زگا میدیاییه‌كانی وڵاتانی توركیا و قوبرس بڵاو بوونه‌ته‌وه و باس كراون.
مافیا تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكی ئه‌ورووپیه و ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاری پرۆگرامسازییه له سویسرا و پێش ده‌ستگیركردنیشی قوتابی كۆلێژی ده‌روونناسی بووه. خێزانداره و كوڕێكی هه‌یه، هاوسه‌ره‌كه‌ی كچی یه‌كێك له بازرگانه ناوداره‌كانی فه‌ره‌نسایه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ی بۆ كاری خراپ و گێرەشێوێنی به‌كار هێناوه و نه‌شتوانراوه به‌ئاسانی ده‌ستگیر بكرێت.
جگه له تاوانه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوكات به‌هۆی چه‌ند هاوكارێكیهوه چه‌ندین جار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر و چه‌ندین تاوانی دزی و بڕینی قاسه‌ی له ماڵان ئه‌نجام داوه و پاشتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاتانی توركیا و قوبرس، تا دواجار به‌هۆی به‌دواداچوونه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێر و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌كرێت و دان به‌و تاوانانه‌دا ده‌نێت كه له هه‌ولێر ئه‌نجامی داون.
تۆمه‌تباره‌كه پێشتر له وڵاتانی قوبرس و یۆنان و وتوركیا و ئیتاڵیا به‌ئۆتۆمبێلی فێراری و لامبۆرگینی ده‌سووڕایه‌وه، به‌ڵام ئێستە له هه‌ولێر له كونجی زیندانێكدایه و سزای تاوانه‌كانی وه‌رده‌گرێت.
ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی ئه‌م جۆره تاوانكارانهش متمانه‌ی هاووڵاتيیان به‌ده‌زگا ئه‌منیيه‌كان زیاتر ده‌كات و هۆكارێكیشه بۆ سه‌قامگیری و ئارامی زیاتری هاووڵاتيیان له هه‌ر شوێنێكی دنیادا بن.
bas news -
