به‌های لیره‌ی توركی دابه‌زیەوە
هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوەندیی توركیا رێژه‌ی سووی به‌رز كرده‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سێشەممە به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئەمریكی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیەوە.
دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوەندیی توركیا رێژه‌ی سووی به‌رز كرده‌وه، 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به612 مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا و به‌ها بۆ لیره‌ی توركی گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌پێچه‌وانه‌وه بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به644 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، به‌مه‌ش به‌های لیره‌ی توركی دیسان دابه‌زییه‌وه و نیگه‌رانی لای خه‌ڵك دروست كرد.
به‌گوێره‌ی شرۆڤه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕی (T24)، ئه‌گه‌ر به‌های لیره‌ی توركی به‌رده‌وام بێت له دابه‌زین، ده‌رده‌كه‌وێ كه رێژه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی سو‌و كاریگه‌ری نه‌بووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌های پاره‌ی توركی كه لیره‌یه.
bas bews-
