مەکگۆرک: جیهان ڕێزلێنانێک بە فازڵ بەرواری قەرزدارە
برێت مه‌کگورک، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ هاوپه‌یمانی دژ به داعش لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر پەیامێکی سەبارەت بە کۆچی دوایی لیوا فازڵ بەرواری بڵاوکردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لیوا فازڵ به‌رواری فەرماندەی فرقەی ئاڵتوونیی عێراق به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و مەکگۆرک لەوبارەیەوە نووسویەتی"ژه‌نه‌راڵ به‌رواری جه‌نگاوه‌ر و فه‌رمانده‌یه‌کی قاره‌مان بوو له شه‌ڕی دژ به داعش. جیهان ڕێزلێنانێک به ئه‌و قه‌رزداره، پرسه‌ی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده و هه‌ڤاڵه‌کانی ده‌که‌م،جێگای به‌هه‌شت بێت".
فازڵ جه‌میل به‌رواری له‌دایكبووی ساڵی 1966ی دهۆكه، پله‌ی لیوای هه‌بووه و فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئاڵتوونی هێزی دژه تیرۆری عێراقی بووه له شه‌ڕه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی دژی داعش له عێراق .
basnews-
